ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بە زووترین کات رووسیا بەجێبهێڵن

لە دوای بەریتانیا ئەمەریکا داوا دەکات هاووڵاتیەکانی رووسیا جێبهێڵن
فڕۆکەی گەشتیاری
فڕۆکەی گەشتیاری

K24 - هەولێر:

حکومەتی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی خۆی کە لە رووسیا نیشتەجێن و داوایان لێدەکات بە زووترین کات رووسیا بەجێبهێڵن.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "CNBC"، حکومەتی ئەمەریکا ئاگاداری دەداتە ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکیانەی کە لە رووسیا نیشتەجێن وداوایان لێدەکات بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بە گوێرەی ئاگاداریەکەی حکومەتی ئەمەریکا، ئەو هاووڵاتیە ئەمەریکییانەی لە رووسیا نیشتەجێن رەنگە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی رووسیاوە گێچەڵیان پێبکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ 5ـی ئازار/فەبرایەر، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداری دایە وڵاتانی ناتۆ و گوتی: هەر لایەنێکی سێیەم ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا رابگەیەنێت بە دەستێوەردان لە ناکۆکیەکان لێکی دەدەینەوە.

H.H