CNN: كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ترۆمان گه‌یشته ده‌ریای ئیجه
K24- هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی CNN له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ترۆمان گه‌یشته باكووری ده‌ریای ئیجه.
ته‌له‌ڤزیۆنی CNN رایگه‌یاند، بۆ رێگه‌گرتن له جوڵه‌كانی رووسیا له ناو گه‌رووی بۆسفۆڕ و ده‌رده‌نێڵ له توركیا، هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ره‌ش ده‌كرێت.
پێشتر حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاندبوو، به‌فه‌رمی وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای ره‌شیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هاتووچۆی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له گه‌رووه‌كانی بۆسفۆڕ و ده‌رده‌نێڵ قه‌ده‌غه كراوه.
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "توركیا رێگه به هیچ كه‌شتییه‌كی جه‌نگی نادات له‌و دوو ده‌روازه ئاوییه تێپه‌ڕن"، ته‌واوی وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای ره‌ش و وڵاتانی دیكه‌شیان له‌و بڕیاره ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، "جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆمان به په‌یماننامه‌ی مۆنترۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه په‌یوه‌ندی به ره‌وتی ده‌ریاوانییه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌مان به‌رده‌وام ده‌بین".
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه هه‌یه له ده‌روازه ئاوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك، كه رێگری له گرژتربوونی قه‌یرانی ئۆكرانیا بكات".