کەنەدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی

K24 - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هۆشیاری دەداتە هاووڵاتییانی گەشتی بۆ رووسیا نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن پێویستە رووسیا جێبهێڵن.
لە راگەیەنداوێكدا وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاماژەیداوە، بەهۆکاری هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و ئەو شەڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دۆخی ناوچەکە بە تەواوی جێگەی نیگەرانییە، جیا لەمەش بەهۆکاری سزاکانەوە رێگە و هۆکاری گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا داخراون، بۆیە دەبێت هاووڵاتییانی کەنەدا هەرچی زووە رووسیا جێبهێڵن.
ئەمە لەکاتێکدایە چەندین وڵاتی دیکە ئاسمانی خۆیان بە رووی فڕۆکەکانی رووسیا داخستووە و هاتووچۆی هاووڵاتییانیشیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتووە.
هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێی نایە رۆژی 11مین، تائێستا چەند شار و ناوچەیەک کەوتوونەتە بندەستی سوپای رووسیا.