چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ی له 2018 گیراوه و ئێستا دووباره بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهان، له رۆژی 11ی 11ی 2018دا گیراوه، جارێكی دیكه ده‌بێته جێگه‌ی گرنگیپێدانی میدیا جیهانییه‌كان.
وێنه‌كه له یادی تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی گیراوه، له‌و رۆژه‌دا سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌دا تێپه‌ڕی، كه له فه‌ره‌نسا مۆركرا، به‌هۆیه‌وه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كۆتایی پێهات، له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ركرده‌كانی جیهان سه‌رجه‌میان بۆ لایه‌ك ئاوڕیان داوه‌ته‌وه، ته‌نیا یه‌كیان نه‌بێت، ئه‌ویش ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا جه‌نگه‌كه ته‌نیا له نێوان رووسیا و ئۆكرانیایه، به‌ڵام جیهان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبووه و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆش، پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
تا ئێستا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ نه‌یانویستووه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و سه‌ربازی به‌ره‌نگاری رووسیا ببنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی.
ئه‌وانه‌ی له وێنه‌كه‌دان له چه‌په‌وه:
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، مه‌ولا حه‌سه‌ن، شازاده‌ی مه‌غریب، میر محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، پاشای مه‌غریب، میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ئانگێلا مێركل، راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و بریجیتی هاوسه‌ری، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، پیته‌ر كۆسگرۆڤ – ئوستراڵیا.