بە وێنە.. 10 هاووڵاتی ئۆکرانی کە لە هێرشەکانی رووسیادا کوژراون

K24 - هەولێر:
لە رۆژی 24ـی شوبات/ فەبرایەری 2022 سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و بە گوێرەی زانیاریەکان تا ئێستا زیاتر لە 2000 هاووڵاتی ئۆکرانی کوژراون.
وێبسایتی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە هەواڵێکدا ناسنامە و وێنەی 10 هاووڵاتی ئۆکرانی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کوژراون، ئەوانیش:
- ئیریانا تسڤیلا (52 ساڵ)، دایکی پێنج منداڵە و پیشەی نووسەرە، لە رۆژی دووەمی جەنەگەکەدا لەگەڵ هاوسەرەکەی "دیماترۆ" لەکاتی بەرگری کردن لە کیێڤ، کوژران.

2. ئۆلێگ ئامۆسۆڤ (67 ساڵ)، پرۆفیسرۆر و پسپۆڕی ئابووری لە پەیمانگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانکۆی نەتەوەیی کارازین خارکیڤ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی رووسیاوە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بریندار بوو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

3. ئیڤێن مالیشێڤ (19 ساڵ)، یاریزانێکی سەرکەوتووی یاری خلیسکێنەی سەربەفر بوو، ئەندامی تیمێکی وەرزشەوانانی ئۆکرانیا بوو کە لە یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2020 بەشداری کرد، لەرۆژی 1ـی ئازار/مارس لەکاتی بەرگریکردن لە خارکێڤ کوژرا.

4. کاتێرینا ریباک (29 ساڵ)، خاوەنی منداڵێکی یەك ساڵانە بەناوی لیزا، لە هێرشی مووشەکەکانی رووسیا بۆ سەر شاری Zhytomyr کە 100 کیلۆمەتر لە کیێڤەوە دوورە، کوژرا.

5. سێرج زیڤلەر (62 ساڵ)، بە گوێرەی راپۆرتەکان بە گولـلەی قەناس بەدەستێکی چیچانی لە کیێڤ کوژراوە.

6. دیماترۆ مارتینێنکۆ (25 ساڵ)، یاریزانی تۆپێ و گۆڵکاری وەرزی رابردوو لە خولی FC Gostomel، لەکاتی بۆمبارانکردنی ناوچەکەیان لە نزیک کیێڤ لەگەڵ دایکیدا کوژران.

7. مارینا فێنینا، لەگەڵ خوشک و برایەکی لە خارکیێڤ دەژیان و لەکاتی هێنانی پێداویستی و دەرمان بۆ براکەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە بە بۆمبارانکردنی سوپای رووسیا کوژراوە.

8. مارینا کالابینا، کارمەندی بەشی بەنجکردن لە سەنتەرێکی پزیشکی تایبەت بە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی دڵ لە کیێڤ، لە هێرشێکی سوپای رووسیادا لەگەڵ خوشکەزاکەی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژران.

9. ئۆلکساندەر ئۆکسانچێنکۆ (53 ساڵ)، فڕکەوانی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، لە 48 کاتژمێری یەکەمی هێرشەکانی رووسیادا بە مووشەکێکی رووسی کە بەر فڕۆکە شەڕکەرەی کەوت، کوژرا.

10. ئارتێم کۆمار (23 ساڵ)، پیشەی وەرگێڕ بووە و لە شاری خارکێڤ ژیاوە، لەکاتی بەرگریکردن لە شارەکەی لەلایەن سەربازانی سوپای رووسیاوە کوژراوە.

H.H