بە ڤیدیۆ.. کارمەندانی کەناڵێکی رووسی لە پەخشی راستەوخۆدا ستۆدیۆ بەجێدەهێڵن

بەهۆی قەدەغەی رووماڵی جەنگەوە
کەناڵی رووسی "Dozhd"
کەناڵی رووسی "Dozhd"

K24 - هەولێر:

دوای قەدەغکردنی رووماڵی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، کارمەندانی کەناڵی "Dozhd"ـی رووسی هەموو بەجارێک لە پەخشی راستەوخۆدا ستۆدیۆی کەناڵەکەیان بەجێهێشت و رایانگەیاند، تا ماوەیەکی کاتی کارەکانیان دەوەستێنن.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "زە مۆسکۆ تایمس"، پاش ئەوەی حکومەتی رووسیا داوای لە میدیاکانی وڵاتەکەی کردووە رووماڵی هەواڵەکانی جەنگ سنووردار بکەن و هەواڵی دژبە دەوڵەت بڵاونەکەوە، داوا لە کەناڵی "Dozhd" کراوە کە پەخشی کەناڵەکەیان رابگرن بەهۆی ئەوەی هەواڵی هێرشەکانی رووسیایان رووماڵکردووە.

دوای چوونەدەرەوەی کارمەندەکان لە ستۆدیۆ گرتە ڤیدیۆەیکی "Swas Lake"ـی سەمای بالێ پەخش کرا، هاوشێوەی کەناڵی فەرمی یەکێتی سۆڤیەت لەسەروبەندی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتییەکەدا کە هەمان ڤیدیۆیان پەخش کرد. 

ناتالیا سیندێڤا بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەڤزیۆنی "Dozhd" لەبارەی راگرتنی پەخشی کەناڵەکەوە گوتی "ئێمە پێویستمان بە هێزە تا هەناسەبدەین و و تێبگەین کە چۆن کارەکانمان بەرەوپێش ببەین، هیواخوازین بگەڕێینەوە بۆ کەناڵەکەمان بۆئەوەی بەردەوام بین لە کارەکانمان."

H.H