ڤیدیۆ.. تانكه‌كانی رووسیا به‌ره‌و كیێڤ به‌ڕێوه‌ن

نزیكی كیێڤ بوونه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌و هێزانه‌ی سوپای رووسیا له‌ رێی دابه‌زین له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی كیێڤ ئاماده‌ كراون، به‌ تانك و زرێپۆشه‌كانیان روویان له‌ كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا كردووه‌.

سوپای رووسیا رۆژی (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه‌ و ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ش، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه‌، له‌ناوبردنی نازییه‌ نوێیه‌كان، داڕووخانی ژێرخانی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا و پاراستنی خه‌ڵكی هه‌رێمی دۆنیسك و لۆهانیسكه‌ و هه‌روه‌ها رێگرتنه‌ له‌ فراوانخوازی ئه‌وروپایی و خۆرئاواییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌ سنووره‌كانی رووسیا.

ڤیدیۆكه‌ی ببینه‌