سه‌ردار عه‌زیز: شه‌ڕ به ئاسانی ناوه‌ستێت
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری سیاسی كورد له ئێرله‌ندا، سه‌ردار عه‌زیز، رایگه‌یاند، شكستهێنانی پوتن له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی، بۆیه شه‌ڕ به ئاسانی ناوه‌ستێت و پوتن به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی.
سه‌ردار عه‌زیز، له میانی به‌شداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی: ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له ئۆكرانیا رووده‌دات هه‌وڵی رووسیایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاكجه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكا و سیستمی لیبڕاڵی خۆرئاوایی.
گوتیشی: ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی رووبه‌ڕووی رووسیا بوونه‌ته‌وه پێشتر ره‌نگه وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه نه‌كرا بێت و پلانی پێویستیان بۆ دانه‌نرا بێت. ئێستا ڤلادیمێر پوتن هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئۆكرانییه‌كان بترسێنێت، به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان وێران ده‌بێت و نامێنێت.
روونیشیكرده‌وه، هێشتا قۆناغی شه‌ڕی سه‌ربازییه و ره‌نگه دواتر بگۆڕێت بۆ شه‌ڕی ناو شاره‌كان.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاوه گوتی: ئه‌م شه‌ڕه پێویستیی وڵاتانی به ئه‌مه‌ریكا هێناوه‌ته‌وه پێشه‌وه و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له جاران ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رگری له به‌هاكانی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت: یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌های هاوبه‌شیان هه‌یه و وڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان زۆرتر له رووی سه‌ربازییه‌وه پشتیان به ناتۆ قایم كردووه و له رووی سیاسیشه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریخست، كه سیستمی لیبڕاڵی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دیدێكی هاوبه‌شی بۆ درووست بووه.
سه‌ردار عه‌زیز، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌ڕ به ئاسانی ناوه‌ستێت و ره‌نگه شكستی ئه‌و هێرشه رووسیا ببێته هۆی شكستی ڤلادیمێر پوتن له ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی و بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت و به‌داخیشه‌وه له ئێستادا هه‌وڵی ئه‌وتۆ له رووی دیپلۆماتییه‌وه بۆ راگرتنی شه‌ڕ نابینرێن.