رووسیا هۆشداری ده‌داته‌ وڵاتانی دراوسێی ئۆكرانیا

كۆنا شینگۆڤ: ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و ئاسانكارییه‌ بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، رێگەدان بە فڕۆکە جەنگیەکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی وڵاتانی درواسێ، وەك بەشداریكردن له‌ شەڕ مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دەکەین.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا له‌ گوتارێكدا له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا گوتی: "ئاگادارین هەندێك لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆکرانیا چوونەتە سەر سنوورەکانی رۆمانیا و وڵاتانی دیکە".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، "ده‌مه‌وێت بە روونی بڵێم: بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ئەو وڵاتانە و دابینکردنی بۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی لەرێگەیانەوە هێرش بکەنە سەر سوپای رووسیا، وەك بەشداریكردن له‌ شەڕ مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دەکەین".

بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له‌ تێلیگرام بكه‌ 

H.B