روونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی نرخی خۆراك
K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی نرخی خۆراك راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، له به‌یاننیه‌وه چاودێرییه‌كی چڕ ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕ و هه‌ر كه‌سێكیش نرخی كاڵاكان گران بكات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و چاودێری بازاڕ کۆبووینه‌وه‌و بڕیارماندا، له به‌یانیه‌وه تیمه‌کان به ووردی و چڕی و به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ بکه‌ن، هه‌رکه‌سێك به گران کاڵا بفرۆشێت رێكاری توندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و شوێنه‌که‌ی داده‌خه‌ین و ناوی شوێنه‌که‌ش بڵاوده‌کرێته‌وه.
هه‌ندێ خۆراك نه‌ك له هه‌رێمی کوردستان و عێراق گران بووه، به‌ڵکو له ئاستی جیهان نرخی به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه له توانای تیمه‌کانی ئێمه نیه.
هه‌روه‌ها هاوشاریانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، هیچ پێویست به دڵه‌ڕاوکێ ناکات و کۆگاکانی خۆراك له هه‌ولێر به‌شی شه‌ش مانگ هه‌ندێ خۆراك و تا یه‌ك ساڵ، به‌شه خۆراکی پێویستی هه‌ولێری تێدایه، هیچ گرفتێکی هێنانی خۆراکیش دروست نه‌بووه و نابێ، بازرگانان ئه‌وپه‌ڕی ئاسانکاری هێنانی خۆراکیان بۆ کراوه و ده‌کرێ.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هه‌ولێر