به بۆمبێكی 500 كیلۆیی شارێكی ئۆكرانیا بۆردومان كرا
K24 - هه‌ولێر:
دمیترۆ كولبیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا وێنه‌ی بۆمبێكی رووسیای له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، بۆمبه‌كه 500 كلیۆگرامه و به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێكدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه زۆر ترسناكه.
كولبیا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌و بۆمبه رووسیه ترسناكه كه كێشه‌كه‌ی 500 كلیۆگرام ده‌بێت، به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری چڕنیهیڤ خراوه‌ته‌وه خواره‌وه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "زۆر بۆمبی هاوشێوه‌ی ئه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی پیاو و ژن و منداڵانی بێگوناح"، گوتیشی: "داوا ده‌كه‌م پارێزگاری له گه‌له‌كه‌مان بكرێت به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا، یارمه‌تیمان بده‌ن و دژه‌فڕێن له ئاسمانی ئۆكرانیا بسه‌پێنن، فڕۆكه‌ی جه‌نگیمان پێبده‌ن، شتێك بكه‌ن".
This horrific 500-kg Russian bomb fell on a residential building in Chernihiv and didn’t explode. Many other did, killing innocent men, women and children. Help us protect our people from Russian barbarians! Help us close the sky. Provide us with combat aircraft. Do something! pic.twitter.com/3Re0jlaKEL
— Dmytro Kuleba (@DmytroKuleba) March 6, 2022
ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه شاری چڕنیهێڤ-ی باكووری ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی بۆردومانكردنی سوپای رووسیا بووه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش له بۆردومانێك بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره 47 هاووڵاتی ئۆكرانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڤیاچیسلاڤ چاوس، شاره‌داری چڕنیهێڤ ئاشكرای كرد، له بۆردومانه‌كاندا دوو قوتابخانه و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك كراونه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری درووست كردووه.
چڕنیهێڤ ده‌كه‌وێته باكووری ئۆكرانیا و 140 كلیۆمه‌تر له كیێڤی پایته‌خته‌وه دووره، له 25ی شوبات/ فێبرایه‌ره‌وه چه‌ندین جار بۆردومان كراوه، 280 هه‌زار كه‌س له‌و شاره ده‌ژین، كه یه‌كێك له شاره دێرینه‌كانی ئۆكرانیایه.