بۆچی تێلیگرام چالاکترین سەرچاوەی هەواڵی جەنگە؟

دامەزرێنەری تێلیگرام لەسەر هەواڵی جەنگ چی دەڵێت؟
جەنگ و تێلیگرام
جەنگ و تێلیگرام

K24 - هەولێر:

تۆڕی پەیوەندی تێلیگرام بەناوبانگترین پلاتفۆڕمی ئاڵوگۆڕی نامەیە لە ئۆکرانیا و هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیاوە، گرنگترین هەواڵەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا لە تێلیگرامەوە بڵاوکرایەوە.  

دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە چەناڵی فەرمی خۆیەوە ڤیدیۆیەکی لە کییڤی پایتەختەوە بڵاوکردەوە و داوای لە گەلەکەی کرد، یەکگرتووبن و رووبەڕووی هێرشی رووسیا ببنەوە و بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.  

ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

سەرۆکە 44 ساڵەکەی ئۆکرانیا کە ساڵی 2019 لە بانگەشەی هەڵبژاردن تێلیگرامی بەکار‌هێنا و دواتر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمجارە دووبارە لەڕێی لتێلیگرامەوە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە دەیانوت "داوا لە سوپا کراوە چەک دابنێن و فەرمانی چۆڵکردن دراوە." جەختی لەوەشکردەوە کە پایتەخت جێناهێڵێت.

- دامەزرێنەرانی تێلیگرام

دوو برا، پاڤێڵ و نیکۆلای دورۆڤ دوو بلیۆنێری رووسین کە بە دامەزرێنەری تێلیگرام دادەنرێن، تۆڕی پەیوەندی تێلیگرام لە جەنگی پروپاگەندەی میدیای دیجیتاڵیی بووەتە سەرەیکترین چەک و هەمووان بەکاری دەهێنن، ئەمەش نرخی پشکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.  

پاڤێڵ و نیکۆلای دورۆڤ
پاڤێڵ و نیکۆلای دورۆڤ

تێلیگرام مانگانە زیاتر لە 055 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و بەناوبانگترین ئاپی ئاڵوگۆڕی نامەیە لە ئۆکرانیا، نامەکان تێیدا شاراوەن و لایەنی سێیەم ناتوانێت بە ئاسانی بیانبینێت.

- قەدەغکردنی تێلیگرام

ساڵی 2018 تێلیگرام لە رووسیا قەدەغە کرا، بەهۆی ئەوەی پاڤێڵ دورۆڤ رەتی کردەوە داتای بەکارهێنەرانی بداتە حکومەتی رووسیا، سەرەڕای قەدەغەکردنی بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی رووسیا لەرێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی تایبەت بە گۆڕینی ژمارەی ئەدرێسەکانیان، تێلیگرامیان بەکاردەهێنا و قەدەغەکردنەکە کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو، بۆیە لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 رووسیا ىرایری قەدەغەکردنی تێلیگرامی هەڵوەشاندەوە.

زۆربەی میدیا رووسیەکان لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵ کراون، بۆیە ئێستا تێلیگرام بە سەرچاوەی سەرەکی هەواڵەکانی دادەنرێت و لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا رۆژانە 24 کاتژمێر هەواڵەکانی جەنگی تێدا بڵاودەکرێتەوە.

خۆپیشاندەرانی گرووپە جیاوازەکان لە هەموو جیهاندا گرووپی چاتەکانیان لە تێلیگرام دادەمەزرێنن و زانیاریەکان بۆ یەکدی دەنێرن.

- مارک زوکربێرگی رووسیا

دوای ئەوەی فەیسبوك و تویتەر لە رووسیا قەدەغە کران، VKontakte بووە بەناوبانگترین تۆڕی کۆمەڵایەتی وڵاتەکە، پاڤێڵ دورۆڤ هاو-دامەزرێنەری تێلیگرام و تۆڕی کۆمەڵایەتی VKontakte بە مارک زوکربێرگی رووسەکان ناودەبرێت.

تێلیگرام و فەیسبوک و تویتەر
تێلیگرام و فەیسبوک و تویتەر

دورۆڤ هەفتەی رابردوو گوتی " ئێمە نامانەوێت تێلیگرام وەک ئامرازێک بۆ گەشەکردنی ناکۆکیەکان و هەژاندنی رقی نەژادی بەکاربهێندرێت، بۆیە رەنگە لەو وڵاتانەی کە ناکۆکیان زۆرە خزمەتگوازریەکانی تێلیگرام تا مەوەیەکی کاتی رابگرین."

پاڤێڵ دورۆڤ
پاڤێڵ دورۆڤ

بەڵام دواتر بەهۆی زۆری داواکاری بەکارهێنەران کە دەیانوت تاکە سەرچاوەی زانیاری ئەوانە، رای خۆی گۆڕی ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی کرد و گوتی "دووبارە چێکی هەموو زانیاریەكان بکەنەوە و لەم کاتە هەستیارەدا باوەڕتان بە هەموو زانیاریەکی ناو چەناڵەکانی تێلیگرام نەبێت."

جەیمی ماک ئیوان، شیکەرەوەی میدیا لە "research service Enders" خزمەتگوزاری توێژینەوەی ئیندەرس گوتی: ئەمە نموونەیەکی دیکەیە کە تێلیگرام دەبەستێتەوە بە جوڵە بەرەنگاریخوازەکانەوە. تێلیگرام لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلای بەکارهێنەران متمانەیەکی زۆری پەیدا کردووە و وەک بەهەشتێکی پارێزراو سەیر دەکرێت.

سەچإوە: The Guardian

H.H