ورده‌كاری له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مباپێ بڵاوده‌كرێته‌وه

كلیان مباپێ له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تووشی پێكان بووه و ره‌نگه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاری نه‌كات.
رۆژنامه‌ی لۆ پارزیانی فه‌ره‌نسی، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: كلیان مباپێ له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ تووشی پێكان بووه و هه‌ستی به ئازار كردووه و زه‌حمه‌ته بتوانێت هاوشانی یاریزانه‌كانی پاریس بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید گه‌شتی پاریس بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆ مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه له ئێستادا مباپێ له‌ژێر پشكنینی پزیشكی دایه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جۆری پێكانه‌كه و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێكی كلیان مباپێ یارییه‌كه‌ی به پاریس سانجێرمان دۆڕاند، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه.