لیتوانیا داوای هه‌ڵوێست له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لیتوانیا داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن كرد، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هه‌بێت.
سه‌رۆكی لیتوانیا، گیتاناس نوسیدا گوتی: ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ته‌نیا به‌وه‌نده ناوه‌ستێت و دوای ئۆكرانیا روو له وڵاتی دیكه ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌ركی هاوبه‌شمان ئه‌وه‌یه پشتیوانی و یارمه‌تی ئۆكرانییه‌كان بده‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین ره‌نگه به‌ره‌و شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی بچین.
له به‌رامبه‌ردا، بلینكن، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ لیتوانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرش بكاته سه‌ر لیتوانیا، ئه‌وا؛ ئه‌مه‌ریكا به جددی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، چونكه هێرش بۆ سه‌ر وڵاتێكی ناتۆ به مانای هێرشكردنه سه‌ر هه‌مووان دێت.
سه‌رچاوه: AFP