پۆچیتینیۆ: رامۆس هاوشانی یاریزانه‌كانی پاریس گه‌شتی مه‌درید ده‌كات
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید گه‌شتی ئیسپانیا ده‌كات، به‌ڵام به‌شداریی یارییه‌كه ناكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7 ئاداری 2022، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له شوێنی مه‌شق و راهێنانه‌كانی پاریس بۆ ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ ئه‌نجام درا، راهێنه‌ره‌كه‌ی پاریس رایگه‌یاند كه رامۆس هێشتا كێشه‌ی توانای جه‌سته‌یی هه‌یه و ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماده بێت، ده‌شڵێت: رامۆس حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا و هاوشانی یاریزانه‌كان گه‌شتی مه‌درید ده‌كات، ئه‌و نزیكه‌ی 17 ساڵ سه‌ركرده و كاپتن و یاریزانی كاریگه‌ری ریال مه‌درید بووه و یاریزانێكی به ئه‌زموونه و له‌و یارییه گرینگه حه‌ز ده‌كات له یاریگه ئاماده بێت و پاڵپشتی یاریزانه‌كانی پاریس بكات.
پۆچیتینۆ گوتیشی: ئه‌وه‌ی له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌ده‌ستمانهێنا ئامانجێكی بچووك بوو، هێشتا نه‌گه‌یشتووین به ئامانجه‌كه‌مان و یارییه‌كی دیكه‌مان له‌پێشه و هه‌موومان ویستی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه و بگه‌ینه قۆناخی پێشكۆتایی، زۆر گرینگه له‌م یارییه‌ش مێسی، مباپێ و نێیمار هه‌مان ئاستی یاریی پێشووتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌م چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان بكات، له یاریی چوون ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.