ئانچیلۆتی دوو رۆژ پێش یارییه‌كه په‌یامێك بۆ پاریس ده‌نێرێت

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یامێك بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: ئێستا یاریزانه‌كانمان هێز و متمانه‌یه‌كی زۆریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی پاریس ئاماده‌ن.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید دوو رۆژ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاس بڵاوبووه‌ته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌شێوازی كۆمه‌ڵ یاری ده‌كه‌ن و پشت به ته‌نیا یاریزانێك نابه‌ستن و ده‌توانین هه‌موو شتێك له نێو یاریگه ئه‌نجام بده‌ین.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد، یاریزانه‌كانم په‌یامێكیان بۆ هه‌موو لایه‌ك نارد كه ده‌توانن هه‌موو كارێكی مه‌حاڵ تێپه‌ڕ بكه‌ن، منیش یاریگه‌ی بێرنابیۆ باش ده‌ناسم، ده‌زانم هانده‌ران له‌و یاریگه‌یه به‌هه‌موو هێزه‌وه پاڵپشتی ئێمه ده‌كه‌ن و له‌و یارییه یاریزانه‌كان به ته‌نیا نین، به‌ڵكو هه‌وادارێكی زۆریان له‌پشته.
بڕیاره ئه‌م چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان بكات، له یاریی چوون ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.