دووه‌م دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی ئۆكرانیا بۆردومان كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی خاركیڤ به‌هۆی بۆردومانه‌وه زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه، به‌ڵام زیانه‌كانی نه‌گیشتووه‌ته ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیان ئاشكرایان كردووه، كه په‌یمانگه‌ی خاركیڤ بۆ فیزیا و ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه بۆردومان كراوه، به‌ڵام ئاستی تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌و شوێنه زیادی نه‌كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، په‌یمانگه‌ی خاركیڤ بۆ فیزیا و ته‌كنه‌لۆژیا، په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ته به توێژینه‌وه، كه مادده‌كانی ئه‌تۆمی بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكییه و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تۆمی روونیكرده‌وه، كۆگای په‌یمانگه‌كه بۆ مادده‌كانی تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئاستیان نزمه، هه‌رچه‌نده زیان به شوێنه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام له‌و ئاسته نییه، كه كاریگه‌ریی تیشكدانه‌وه‌ی درووستكردبێت.
رافاێل ماریانۆ گروسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تیی ئه‌تۆمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌تۆمیی ئۆكرانی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه شاری خاركیڤ رووبه‌ڕووی بۆردومانێكی چڕی سوپای رووسیا بووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیایه.
له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه‌ش سوپای رووسیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی زاپۆریژیا-ی له باشووری ئۆكرانیا دوای بۆردومانكردن كۆنترۆڵ كرد، به‌ڵام ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له وێستگه‌كه درووست نه‌بووه.