کۆمپانیاکانی ئوسترالیا کڕینی نەوتی رووسیا رادەگرن

پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ دەپچڕێنن
نەوت
نەوت

K24 - هەولێر

كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی ئوسترالیا ڤیڤا ئێنێرجی رایگەیاند، بەهۆی هێرشی رووسیا بەسەر ئۆکرانیا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ دەپچڕێنن و هاوردەکردنی نەوتی خاو لە وڵاتەکە رادەگرن.

ڤیڤا ئێنێرجی، کە لە گرووپێک کۆمپانیا پێکهاتووە ئاشکرای کرد، بەهۆی سزا سەپێندراوەکان بەسەر مۆسکۆ کار و چالاکییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ رووسیا رادەگرن.

لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی کۆمپانیای ئامپۆل رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان لە دەستپێکی هێرشەکانی رووسای بۆ سەر ئۆکرانیاوە هیچ بڕێک نەوتی خاوی لە رووسیا نەکڕیوە.

ئەو دوو کۆمپانیایە روونیان کردەوە، کە نەوتی خاو لە چەند وڵاتێکی دیکەی جیاواز دەکڕن و دەتوانن پارێزگاری لە خستنەڕووی بەرهەمە نەوتییەکانیان بکەن، چونکە بازاڕی وزەی رووسیا بەشێوەیەکی ئەوتۆ پشتی بە نەوتی خاوی رووسیا نەبەستووە.