حكوومەتی توركیا سێ بژاردە دەخاتە بەردەم خەڵكی ناوچەی سووری ئامەد
K24 - ئامەد
دوای شەڕ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان، دەوڵەتی توركیا بڕیاری سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی بەشێك لەو شوێنانەی داوە كە بەھۆی شەڕەوە وێران بوون، بۆ ناوچەی سووری ئامەد پرۆژەیەكی نوێ ئامادەكراوە و سێ بژاردە خراونەتە بەردەم ھاوڵاتییان، ئێستا خەڵكی ئەو ناوچەیە ئەو سێ بژاردەیە ھەڵدەسەنگێنن، ھەرچەندە ئەوان پرۆژە نوێیەكە بە باش ناودەبەن، بەڵام دەڵێن تا بە کردار نەبینین، باوەڕ ناكەین.