پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی مباپێ ئاماده كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، پاریس سانجێرمان به‌نهێنی كار بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كلیان مباپێ.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه ماركۆس راشفۆرد هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ناوی له سه‌رووی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌یه كه پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بیگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راشفۆرد قسه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كلیان مباپێ، به‌وپێیه‌ی ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه مباپێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ یه‌كێكه له بژارده‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ وه‌رزی داهاتوو، بۆیه پۆچیتینیۆ ده‌یه‌وێت پارێزگاری مانه‌وه‌ی راشفۆرد بكات له مان یونایتد و ده‌یه‌وێت له داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه كار بكات جا له پاریس بێت یان له مانچێسته‌ر.
ماركۆس راشفۆردی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكان و هاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌مترین ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێدراوه و له دوایین دوو یاریی مانچێسته‌ر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه به‌شداری پێكراوه و ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 24 یاری كردووه كه له زۆربه‌ی یارییه‌كان وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه 5 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان یونایتد كۆتایی دێت.