ئانچیلۆتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرا له پاریس ده‌كات
كارلۆ ئانچیلۆتی رهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، به‌ڵێن ده‌دات ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌و پلانه‌ی من دامڕشتووه، نه‌ك مباپێ، به‌ڵكو مێسی و نێیماریش راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 مارسی 2022، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌توانن یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ببه‌نه‌وه و گۆڵیش تۆمار بكه‌ن.
ئانچیلۆتی گوتیشی: گرینگ نییه چه‌ند گۆڵ له‌و یارییه تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرینگه ئێمه ده‌توانین ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ین و گۆڵیش تۆمار بكه‌ین، هه‌ر یاریزانێكیشم 100% بۆ ئه‌م یارییه ئاماده نه‌بێت یاری ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆنی كرووس 95% ئاماده بێت به‌شداریی پێ ناكه‌م.
ئانچیلۆتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر مباپێش یاری نه‌كات هیچ شتێك له هێزی پاریس كه‌م ناكاته‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه خاوه‌نی دوو باشترین یاریزانی جیهانین كه پێكهاتوون له لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤا.
ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: راسته له پاریس یارییه‌كی باشمان نه‌كرد، به‌ڵام له‌م یارییه ده‌بێت ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ین و یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه، پلانێكیشم ئاماده كردووه كه هه‌موو یاریزانه‌كانی پاریس ده‌وه‌ستێنێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه به بردنه‌وه‌ی نازناو كۆتایی پێ بێنین.
ئانچیلۆتی گوتیشی: یاریگه‌ی بێرنابیۆ هه‌میشه دڵخۆش ده‌بێت به پێشوازیكردنی زۆرترین ئه‌ستێره‌ی هاوشێوه‌ی مێسی، مباپێ و نێیمار، هه‌میشه مێژووی بێرنابیۆ پێمان ده‌ڵێت یارییه گرینگ و چاره‌نووسسازه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌وادارانی بێرنابیۆ كۆتایی هاتووه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی پاریس سانجێرمان بكات، له یاریی چوون ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.