ئه‌مڕۆ بایدن گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، تێیدا سزای دیكه له دژی رووسیا راده‌گه‌یه‌نێت، له‌مباره‌یه‌وه سیناتۆر كریس كونس، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سزاكان كه‌رتی نه‌وتی رووسیا ده‌گرێته‌وه.
كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پلانی ئه‌مڕۆی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شكردنی وتارێكه له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی رووسه‌كان له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی بێ پاساو له دژی ئۆكرانیا.
كۆشكی سپی روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بایدن گوتارێك له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رووسیا دژی ئۆكرانیا پێشكه‌ش ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه كریس كونس، سیناتۆری كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئیداره‌ی بایدن سزا ده‌خاته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی رووسیا".
كونس گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی گفتوگۆی له‌باره‌ی دۆسییه‌ی سزادانی كه‌رتی نه‌وتی رووسیای كردووه، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له ته‌واوی جیهان".
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، بایدن به نیازه سزا بخاته سه‌ر كه‌رتی وزه و نه‌وتی رووسیا، هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی واشنتن نیین، چونكه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر سووته‌مه‌نی و وزه له جیهاندا.