تویته‌ر كێشه‌ی تێكه‌وت

K24 – هه‌ولێر:
سایتی down detector ئاشكرای ده‌كات، ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان دووچاری كێشه له به‌كارهێنانی تویته‌ر بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سایته روونیكرده‌وه، كێشه له خزمه‌تگوزاری تویته‌ر له كاتژمێر 15:13 ده‌قیقه‌وه به كاتی گرێنچ له‌كار كه‌وتووه.
سایتی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكرده‌وه، له ئێستادا له هه‌ژماری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ناتوانرێت وه‌ڵامی كۆمێنتی تویتهكانیان بدرێته‌وه، دوای كۆمێنتكردن ئاگاداری خاوه‌ن هه‌ژماره‌كه ده‌كرێته‌وه كه دووباره كۆمێنت بكاته‌وه.
تا ئێستا تویته‌ر روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به رێژه‌ی %65 گله‌یی ده‌كه‌ن كه هه‌ژماری تویته‌ریان دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، به رێژه‌ی %9 له به‌كارهێنه‌رانی جیهان له خزمه‌تگوزاری (Server Connection) بێبه‌ش بوونه.
User reports indicate New York Times is having problems since 10:32 AM EST. https://t.co/Acli3ERl4C RT if you're also having problems #NewYorkTimesdown
— Downdetector (@downdetector) March 8, 2022