ورده‌كاری نه‌خشه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا ببینه

K24 – هه‌ولێر:
یازده رۆژه له ئۆكرانیا شه‌ڕه، ئه‌گه‌رچی رووسه‌كان له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه زه‌بری كوشنده‌یان له ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ئۆكرانیا نه‌دابوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه هه‌ست ده‌كرێت هێرشه‌كانی رووسیا چڕ بوونه‌ته‌وه و له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه تانكه‌كانی رووسیا به ئاراسته‌ی ناوشاره‌كان و كیێڤی پایته‌خت له پێشڕه‌ویدان و سه‌رۆكی رووسیاش رایگه‌یاندووه، تا ئۆكرانیا ته‌واوی مه‌رجه‌كانی رووسیا قبووڵ نه‌كات، شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.