رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە کۆبوونەوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شدار ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
لە بەغدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان ئاماده‌بوون.
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد، تێیدا ئاماژەی بە داتا و زانیاریی پێویست لەبارەی ئەو پرسانەی كرا کە لە پەیماننامەکە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرابوون.
پرسه‌كان بریتین لە بابەتەکانی (ئاوارە و پەنابەران)، (مافی ئافرەت و منداڵان)، (ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەوانی)، (تاوانەکانی داعش)، (پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان)، (بازرگانی کردن بە مرۆڤ) و (سزای لەسێدارەدان).
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان کۆبوونەوەکە بڕیار بوو لە ژنێڤ ئەنجام بدرێت بەڵام بە هۆی رێکارەکانی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا گوازرایەوه بەغدا.
كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتی دادوەر سالار عبدالستار، وەزیری دادی حکومەتی ئیتیحادی و ئامادەبوونی نوێنەرانی زۆربەی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی ئیتحادی بەڕێوەچوو.