ئەنجومەنی وەزیران لێکەوتەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان تاوتوێ دەکات

K24 - هەولێر:
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی لێکەوتەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر بەرهەمە خۆراکیەکان و چەند بابەتێکی دیکە دەکرێت و کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (٥) لە ڕۆژی ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.
- بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.
H.H