پەرلەمانتارێکی بەرازیلی تێکەوت

چی بە کچانی ئۆکرانی گوتووە؟
کچان و ژنانی ئۆکرانی
کچان و ژنانی ئۆکرانی

K24 - هەولێر:

ئەندامێکی پەرلەمانی بەڕازیل دوای ئەوەی کامپینێکی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا راگەیاند، بۆ پشتگیریکردنی کیێڤ چووە سنووری ئۆکرانیا، بەڵام راستیەکان بەجۆرێکی دیکە بەسەریا شکانەوە.

ئارسەر دو ڤال، ئەندامی پەرلەمانی بەڕازیل لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لەبارەی ئاوارە ئۆکرانیەکانەوە دەدوێت، باس لە جوانی و هەژاری کچە ئۆکرانیەکانەوە دەکات و ئەمەش رای گشتی تووڕە کردووە و تا دێت داواکاریەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی زیاتر دەبن.

ئارسەر لە شاری ساو پاولو لە بەڕازیل چووتە ناوچەی ئۆزهورود لە سنووری ئۆکرانیا و لە تویتێکدا وێنەی خۆی لە نزیک چەند سندوقێکی شوشەی مۆلۆتەڤەوە بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆی بۆ ئۆکرانیەکان دووپات کردەوە.

ئارسەر دو فال، ئەندامی پەرلەمانی بەڕازیل
ئارسەر دو ڤال، ئەندامی پەرلەمانی بەڕازیل

بەڵام دوای ئەوەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە تۆمارێکی دەنگی ئارسەریان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەڵێت: "ئێستا سنووری نێوان سلۆڤاکیا و ئۆکرانیام تێپەڕاند، براکەم سوێندت بۆ دەخۆم تا ئێستا کچی وا جوانم وەک کچانی ئۆکرانی نەدیووە، باوەڕ پێنەکراوە." بارودۆخەکە بۆ ئارسەر پێچەوانە بووە و ئێستا داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکرێت. 

لە بەشێکی دیکەی تۆمارە دەنگیەکەدا دەڵێت: "با پێت بڵێم، ئەوان لەبەرئەوەی هەژارن ئاسان رازی دەکرێن، بۆیە هەر ئەم جەنگە تەواو ببێت دەگەڕێمەوە ئەوێ."

سەرچاوە: The Guardian

H.H