راستی وێنەی داواکاری گشتی ئۆکرانیا

وێنەیەك لە سۆشیاڵ میدیا هەرای ناوەتەوە
ناتالیا بوکلونسکایا
ناتالیا بوکلونسکایا

K24 - هەولێر:

هەواڵی جەنگی ئۆکرانیا سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و لەو نێوەندەشدا وێنەی خانمێک بڵاوکرایەوە کە دەگوترا داواکاری گشتییە و ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکە بانگەشەی ئەوە کرا کە ئەو خانمەی لە وێنەکەدایە داواکاری گشتی ئۆکرانیایە و وێنەکەش چەندین کۆمێنتی جیاوازی لەخۆی کۆکردەوە.

ناتالیا بوکلونسکایا
ناتالیا بوکلونسکایا

 

بەشێكی زۆربەی کۆمێنتەکان بە گاڵتەوە باس لە جوانی خانمە ئۆکرانیەکە دەکەن و دەڵێن با بچینە ئۆکرانیا و رزگاری بکەین.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، داواکاری گشتی ئۆکرانیا خانمێکە بەناوی ئیرینا ڤێندیکۆتۆڤا، بەڵام ئەو خانمەی لە وێنەکەدایە، "ناتالیا بوکلونسکایا"ـیە کە داواکاری گشتی پێشووی نیمچە دوورگەی قرمە کە ساڵێ 2014خرایە سەر رووسیا.

ئیرینا ڤێندیکۆتۆڤا، داواکاری گشتی ئۆکرانیا
ئیرینا ڤێندیکۆتۆڤا، داواکاری گشتی ئۆکرانیا

ناتالیا بوکلونسکایا بەهۆی روخسارە سەرنجراکێشەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوادارێکی زۆری پەیدا کردووە بە تایبەتی لە وڵاتی ژاپۆن کە چەند کارەکتەرێکی هاوشێوەی ئەو لە مانگا ئەنیمیەکاندا دروست کراوە.  

H.H