"پوتن شكست به تامی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت"
K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه بۆ سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، شڕۆڤه‌كارێكی سه‌ربازی ئاشكرای ده‌كات، پوتن پیاوێكی زیره‌ك و ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ستراتیژییه، ده‌توانێت ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
عه‌مید ئیحسان قه‌یسوون، شڕۆڤه‌كاری سه‌ربازی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جه‌نگ كاره‌سات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و قوربانییه‌كانی ئۆكرانیامان بینی، پوتن وه‌ك گورگ و رێوی پیاوێكی ستراتیژی و ده‌وڵه‌مه‌تدارێكی زیره‌كه، ده‌توانێت ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سه‌ربازییه راشیگه‌یاند، زێلێنسكی وه‌ك سه‌رۆكی ئۆكرانیا ناتوانین پێی بڵێن پیاوێكی ستراتیژییه، به‌ڵام سه‌رۆكێكی دڵسۆزه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
قه‌یسوون روونیكرده‌وه، زێلێنسكی هاندراوه ئه‌و كاره بكات و بكه‌وێته ناو جه‌نگێكی گه‌وره و قوربانیی زۆر بدات، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا حه‌كیمانه نه‌بوو، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ی كه كردی، پلانی به شێوه‌یه‌ك دانا، له به‌رامبه‌ر رووسیا ته‌نیا به‌رگری بكات.
عه‌مید ئیحسان قه‌یسوون، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "رووسیا به پشت به‌ستن به توانا سه‌ربازیییه‌كه‌ی توانی هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، له پێشڕه‌وی رووسه‌كان بۆ كێیڤ ئه‌وه بینرا، من وای ده‌بینم له كۆی پڕۆسه‌كه هه‌ندێك كێشه لای رووسه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی وشكانی".
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره سه‌ربازییه گوتی: "ئه‌م جه‌نگه كۆتایی نایه‌ت تا پووتن ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، یان له رێگه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، یاخوود له رێگه‌ی گفتوگۆ، پوتن خه‌ون ده‌بینێت شكۆی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت وه‌ك جاران بگه‌ڕێته‌وه. ده‌شڵێت: به‌و چه‌كانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیانه ئۆكرانییه‌كان رووسه‌كانیان تووشی شۆك كردووه، له ئه‌فغانستان سۆڤییه‌ت به هه‌مان چه‌ك شكستیان هێنا، كه مووشه‌كی ستینگه‌ره.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئۆكرانییه‌كان به‌و شێوه شه‌ڕ بكه‌ن، رووسه‌كان بیر له هێرشی زیاتری ئاسمانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و زیانه‌كان له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت زیاتر بێت، ئه‌وا رووسیا به تامی شكست، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.