نەوشیروان مستەفا ئامانجی گۆڕان لە رێككەوتننامەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر
رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كادیر و ھەڵسوڕاوانی حزبەكەی رایگەیاند: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ده‌ن، كۆتایی به تاكڕه‌وی له بڕیاردانی سیاسی‌دا، بهێنین" ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر لە راگەیاندراوەكانی پەیوەست بەو رێككەوتننامە، دەگوترا رێككەوتنەكە بۆ باشتركردنی سیستمی حوكمڕانی و خزمەتكردنی خەڵكە.
بۆ یەكەمجار لە دوای رێككەوتنینامەی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا، ئامانجی لە رێككەوتننامەكە ئاشكرا بكات و ھەر لەو كۆبوونەوەیە دەڵێ: "شه‌ش كۆمیته دروست ده‌كرێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و مادده‌و بڕگانه‌ی له‌ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌یه‌و ئه‌م قۆناغه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆناغی جێبه‌جێكردنی ئه‌وانه بێت و هه‌روه‌ها له‌رێككه‌وتنه‌كه‌شدا، هیچ مادده‌یه‌كی تێدا نییه له زیانی میلله‌ته‌كه‌مان بێت، به‌ڵكو هه‌مو مادده‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه".
ئەم گوتانەی نەوشیروان مستەفا، لە كاتێكدایە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی ھەشتەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێنج وەزارەتی گرنگی و چەندین بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی فەرمانگەكانیان بە دەستەوە بوو، تا رووداوەكانی ساڵی پاری شاری سلێمانی و دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانیان لە حكوومەت بزوتنەوەی گۆڕان بەشێك بوو لە سیستمی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستان.