چاڤی: زه‌حمه‌ته بتوانین نازناوی یۆرۆپالیگ ببه‌ینه‌وه
چاڤی هێرنادێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر گه‌ڵاته‌سه‌رای ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به نیازه سه‌یری یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان بكات و ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م مێسی و نێیمار براوه بن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 مارسی 2022، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان بارسێلۆنا و گه‌ڵاته‌سه‌رای له یۆرۆپالیگ، چاڤی هێرناندێز رایده‌گه‌یه‌نێت به باشترین شێوه بۆ ئه‌و یارییه ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: ئێمە ئامادەین و بە جۆشین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گه‌ڵاته‌سه‌رای، ئەم یانەیە ئاسان نییە و پێویستە بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکەین، کێشەی گه‌ڵاته‌سه‌رای ئەوەیە بەبێ تۆپ بەباشی یاریی ناکات.
چاڤی گوتیشی: پێموانییە ئێمە بەربژێری سەرەکی بین بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ و پێشتریش نەبووینەتە پاڵەوان، لەوانەیە هەر ئەو یانانە بەربژێربن کە پێشتر بوونەتە پاڵەوان بۆ نموونە سێڤییا، راسته تیپەکەمان زۆرباش بووە و دەرفەت هەیە باشتریش بێت، ئێستا کۆمەڵێک یاریزانی باشمان لە ناوەڕاست و هێڵی پێشەوە هەیە، بەڵی گۆڕانکاری دەکەین .
چاڤی ده‌شڵێت: نامەوێ درۆ بکەم بەڵێ ئەمشەو تەماشای یارییەکەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان دەکەم و لەبەر ئەم یارییە ناچمە دەرەوە بۆ خواردنی ئێوارە، ئەم یارییە زۆر خۆش دەبێت و هیواداریشم تیپەکەی مێسی و نێمار یارییەکە ببەنەوە، مێسی نەک تەنیا لە بێرنابیۆ بەڵکو لە یاریگاکان کاری سەرسوڕهێنەری کردووە، حەز دەکەم مێسی و نێێمار براوەبن، چونکە ئەوان دوو هاوڕێی باشن.
لەبارەی قسەکردن لەگەڵ هالاند، چاڤی ده‌ڵێت: نازانم هه‌واڵی هالاند لە کوێ هاتووە و ئێمەتان لە کوێ بینیوە؟ شتێکی باشە بۆ هەر یاریزانێک کە گرێبەست لەگەڵ بارسا واژۆ بکات، چونکە باشترین یانەی جیهانە، لەوەتەی لێرەم هیچ یاریزانێک نەبووە بڵێ نەخێر بۆ بارسێلۆنا.