له‌باره‌ی ئیمان سامی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چالاكی بواری سۆشیاڵ میدیا (ئیمان سامی مه‌غدید)، ناسراو به (ماریا) له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه له شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر كوژرا، ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه ده‌ستگیر كرا.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، كه‌سێك تۆمه‌تباره‌كه‌ی داڵده دابوو، ئێستا له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوای ئەوەی لە رێکەوتی (7/3/2022) کەسێک کوژرا بە ناوی (ئیمان سامی مه‌غدید) ناسراو بە (ماریا) لەلایەن براکەیەوە لە شەقامی 100 مەتری، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێک وورد ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و نەهێشتنی تاوانی کەرکووک و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک بە هەماهەنگی توانیان بکوژەکە لە شاری کەرکووک بە ناوی (ا. س. م) و کەسێکی تر کە تۆمەتباری داڵدە دابوو دەستگیر بکەن، ئێستا تۆمەتباران دەستبەسەرن و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.