وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: به‌شه خۆراك بۆ مانگی ره‌مه‌زان دابین ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی زه‌یت و خۆراك، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ (9ـی ئادار / مارسی 2022) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا بڕیاری له سه‌ر پێدانی به‌شه خۆراك بۆ مانگی ره‌مه‌زان و دابینكردنی بڕێك پاره بۆ هاووڵاتیانی دا.
محه‌مه‌د حه‌نوون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی زه‌یت له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدا، تێیدا بڕیاردرا به‌شه زه‌یتی مانگانه بۆ هاووڵاتیان زیاد بكرێت.
حه‌نوون راشیگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی خۆراك به گشتی و زه‌یت به‌تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی بازرگانی خه‌ریكی زیادكردنی پێدانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یه، له نێویشیاندا زه‌یت.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی پلانێكی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی خۆراكی عێراقی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا په‌سه‌ندی بكات. ده‌شڵێت: "پلانه‌كه بریتییه له پاڵپشتی هاووڵاتیانی عێراقی به دابینكردنی ئازووقه و بڕێك پاره به هاووڵاتیان".
محه‌مه‌د حه‌نوون ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی خه‌ریكی دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی ره‌مه‌زانه بۆ هاووڵاتیان.