قوباد تاڵەبانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی

"ھانی دان بە‌ردە‌وام بن"
قوباد تاڵەبانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی
قوباد تاڵەبانی بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی

K24 – هه‌ولێر:

لە‌ چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت، كە‌ ئامانج لێی نە‌ھێشتنی گە‌ندە‌ڵی و كە‌م كردنە‌وە‌ی رۆتین و باشتر پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تە بە‌ ھاووڵاتیان، قوباد تاڵە‌بانی بڕوانامەى رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بەرپرسێکی حكومی.

لە‌ مە‌ڕاسیمێكدا بە‌ئامادە‌بوونی  چه‌ند وە‌زیر و بە‌رپرسێكی حكومی، قوباد تاڵە‌بانی، بڕوانامە‌ی رێزلێنانی بە‌خشییە‌ چە‌ند بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رێكی گشتی كە‌ لە‌ چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت توانیویانە‌ كاروباری فە‌رمانگە‌كانیان بە‌ سیستە‌ماتیك بكە‌ن وخزمە‌تی باشتری ھاووڵاتیان بكە‌ن.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ گوتارێكدا كە ‌لە‌و مە‌راسیمەدا پێشكە‌شی كرد، ئاماژە‌ی بە‌ گرنگی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت دا، كە‌ بناغە‌ی سە‌رە‌كی بە ‌دیجیتاڵ كردنی حكومە‌ت و دە‌ربازبوونە‌ لە‌ میكانیزمە‌ كلاسیكە‌كە‌.

سە‌بارە‌ت بە‌ گرنگی پڕۆژە‌كە‌، گوتی: لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە دە‌توانین كە‌متە‌رخە‌می و گە‌ندە‌ڵی نە‌ھێڵین و لە‌ڕێی پۆرتاڵی خزمە‌تە‌وە‌ ( https://services.gov.krd ) خزمە‌تخواز دە‌توانێت ھە‌موو زانیاری و پێویستییە‌كانی ھە‌ر مامە‌ڵە‌یە‌ك بزانێت لە‌ ھە‌موو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت.

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، ھە‌روە‌ھا گوتی: جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌وە‌ دەتوانین حكومە‌ت بە‌دیجیتاڵی و سیستە‌ماتیك بكە‌ین، رۆتینیش كە‌م دە‌كرێتە‌وە‌ و لە‌قۆناغە‌كانی داھاتوودا كار بۆ بە‌گەڕخستنی سیستە‌می یە‌ك پە‌نجە‌رەیی دە‌كە‌ین بۆ ڕایی كردنی مامە‌ڵە‌ی ھاوڵاتیان لە‌ڕێی ئە‌م پڕۆژە‌یە‌‌.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران گوتیشی:  ئەم پرۆژەیە ژێرخانێکە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلکترۆنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى ئەلکترۆنی.

قوباد تاڵە‌بانی دووپاتیکردەوە: كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین یە‌كێك‌ لە‌ ئامانجە‌ سە‌رە‌كیە‌كانی ئە‌م پڕۆژە‌یەیە‌ لە‌پێناوی باشتر پێشكە‌ش كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌ت بە‌ھاووڵاتیان.

دوای تە‌واو كردنی گوتارە‌كە‌ی، جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بڕوانامەى رێزلێنانی بەخشییە بە‌ڕێوبە‌ر و بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتییە‌كان و ھانی دان بە‌ردە‌وام بن و داوای كرد كە‌ ھە‌موو بە‌رپرسە‌ حكومییە‌كانی تر كار لە‌سە‌ر بە‌سیستە‌ماتیك كردنی فە‌رمانگە‌كانیان بكەن و خزمە‌تی باشتری ھاوڵاتیان بكە‌ن.