شاجوانی پێشووی ئۆكرانیا باسی دیمه‌نه‌ تۆقێنه‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كات

"لە هەموو لایەک دەنگی بۆمب و مووشەک دەهات"
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا، بەهۆی شەڕ وڵاتەکەی جێهێشتووە، ئەو باس لەو دیمەنە ترسناکانە دەکات، کە لەکاتی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بینیویەتی.

وەک خۆی باس دەکات، لە رۆژی یەکەمی هێرشی رووسیا بۆ سەر کیێڤ، لەگەڵ کوڕە 7 ساڵانەکەی بەرەو سنووری رۆژئاوای ئۆکرانیا رۆیشتووە، کە هەزاران ئۆتۆمبێل لە رێگاکەدا بەدوای یەکدا ریزببوون.

ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا

ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا "لە کاتی راکردنمان لە کیێڤ هێلیکۆپتەر بەسەر سەرمانەوە بوو هێزەکانیان بۆردومان دەکرد، شەڕی راستەقینەمان دەبینی لەگەڵ کوڕەکەم رامان دەکرد

"لە سەرووی سەرمەوە دەیان هەلیکۆپتەر لەگەڵ هێزەکانیان بۆمبارانیان دەکرد کاتێک لەگەڵ کوڕە بچکۆلەکەم ڕام دەکرد، شەڕی راستەقینەمان دەبینی، لە هەموو لایەک دەنگی بۆمب و مووشەک دەهات، دیمەنەکان ترسناک بوون، چەندین ژن و منداڵ هەوڵیان دەدات بگەنە سنوور، هێزەکانی رووسیا تەقەیان لە خەڵک دەکرد".

ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئۆکرانییەکان ئازا و بوێرن، بەرگری لە وڵاتەکەیان دەکەن، بەڵام پێویستیان بە یارمەتییە".

ساڵی  پێشبڕکێی ساڵی 2018، ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ وەک شاجوانی ئۆکرانیا دیارکرا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت کە کوڕێکی بووە نازناوی شاجوانی لەدەستدا.

ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی پێشووی ئۆکرانیا
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی 2018 ئۆکرانیا
ڤێرۆنیکا دیدەسێنکۆ، شاجوانی 2018 ئۆکرانیا

سەرچاوە: الشرق الاوسط