ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوێكی ئه‌ورووپا ده‌كات

گۆمێز هێرشبه‌ری گه‌ڵاته‌سه‌رای و ئاداما تراورێ هێرشبه‌ری بارسێلۆنا
گۆمێز هێرشبه‌ری گه‌ڵاته‌سه‌رای و ئاداما تراورێ هێرشبه‌ری بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە پێناو نزیک بوونەوە لە قۆناخی چارەگی کۆتایی یۆرپالیگ ئه‌مشه‌و لە کامپ نوو میوانداریی گه‌ڵاته‌سه‌رای تورکی دەکات، کە ئەم یانە کەتەلۆنیە بە دۆخێکی باش تێپەر دەبێت و لە خانەی پێشەوەی لالیگا نزیک بوونەتەوە، بۆ ئەم یارییە چاڤی هێرنادێز دەیەوێت بردنەوەیەکی گرنگ بەدەست بێنێت و ئەرکی بۆ یاری گەرانەوە ئاسانتر بکات، بەڵام  پێنج یاریزانی یانەکە بە هۆکاری جیاواز بەشداری لە یارییەکە ناکەن، هەریەکە لە ئانسۆ فاتێ، ئۆمتیتی سێرجی رۆبێرتۆ، ئالێکس بالدی و دانی ئالاڤێس یاری ناکەن، بەر لە یارییەکەشیان چاڤی گوتی: ئێمە بەربژێری بردنەوەی نازناوەکە نین، بەڵام بارسیلۆنا یانەیەکی گەورەیە.

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر گه‌ڵاته‌سه‌رای گوتی: ئێمە ئامادەین و بە جۆشین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گه‌ڵاته‌سه‌رای، ئەم یانەیە ئاسان نییە و پێویستە بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکەین، کێشەی گه‌ڵاته‌سه‌رای ئەوەیە بەبێ تۆپ بەباشی یاریی ناکات.

چاڤی ده‌شڵێت: پێموانییە ئێمە بەربژێری سەرەکی بین بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ و پێشتریش نەبووینەتە پاڵەوان، لەوانەیە هەر ئەو یانانە بەربژێربن کە پێشتر بوونەتە پاڵەوان بۆ نموونە سێڤییا.

بارسێلۆنا تا ئێستا خانەی سێیەمی لالیگای گرتووە و لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیاش دوورخراوەتەوە و دەیەوێت شەری بەدەستهێنانی نازناوێکی ئەوروپی بکات.

گه‌ڵاته‌سه‌رای دۆخی له‌وپه‌ڕی خراپی دایه‌

هەرچی یانەی گه‌ڵاته‌سه‌رایه‌، جیاواز لە بارسێلۆنا دۆخی لەوپەری خراپیدایە، تاکە هیوای یانە تورکییەکە ئەنجامێکی باشە لە یۆرۆپالیگ، بەو پێیەی یانەکەی شاری ئیستانبۆل لەم وەرزەی خولی وڵاتەکەی لە خانەی دوازدە دەبیندرێت، بۆ وەرزی داهاتوو به‌ختی بەشدایکردنی لە هیچ خولیکی ئەوروپی نیە، پێش یارییەکە دۆمینیک تورانتی راهێنەری گه‌ڵاته‌سه‌رای باسی لە مەترسییەکانی بارسێلۆنا کرد.

دۆمینیك تورانت راهێنه‌ری یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له‌ باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا گوتی: یاریکردن لەگەڵ بارسیلۆنا لە جوانترین ساتەکانی ئەم وەرزەمانە، ئەوان یانەیەکی گەورەن و خاوەنی دەیان ئەستێرەن، بێگومان ئاستی بارسیلۆنا لەگەڵ سەرەتای وەرز جیاوازە، ئەوان لە لالیگا لە ژێر هەڕەشەدان و لە چامپیۆنزلیگ دەرکراون، بۆیە پێموابێت هەموو شتێک دەکەن بۆ مانەوە لە یۆرۆپالیگ، مێژووی ئێمە لە خولە ئەوروپییەکان گەورەیە و دەتوانین رووبەرووی هەموو یانەیەکی گەورەی جیهانیش ببینەوە.

لە مێژوودا بارسێلۆناو گه‌ڵاته‌سه‌رای ٨ جار رووبەرووبوونەتەوە بارسیلۆنا ٥ یاری بردووەتەوە، لە دوو یاری یەکسان بووەوە و یارییەکیشی بە یانە تورکییەکە دۆڕاندووە.