رووسیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بڕیاری كۆتایی دا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت پشت به رۆژئاوا ببه‌ستێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئۆكرانیاوه رووسیا لاواز بكه‌ن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مۆسكۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت و گاز وه‌ك چه‌ك له دژی جیهان به‌كار ناهێنێت، رووسیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه له جیهان ده‌مێنێته‌وه.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، رووسیا ئاماده‌یه به‌رده‌وامی به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بدات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه له رێكه‌وتنی بێلارووسیا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا له داهاتوودا روونادات. ده‌شڵێت: پێم وا نییه جه‌نگی ئه‌تۆمی رووبدات.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ره‌تی ئه‌وه ناكاته‌وه له‌گه‌ڵ زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دابنیشێت و گفتوگۆ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دیمتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگه‌یاند، بە دوو ئەرک هاتمە کۆبوونەوەی ئه‌نتاڵیا، ئەوانیش کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی و رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی 24 کاتژمێریی بۆ چارەسەرکردنی کێشە مرۆییەکان.
هه‌روه‌ها كۆلیبا راشیگه‌یاند، ئەمڕۆش بیستوومە ئاگربەست پەیوەندی بە داواکارییەکانی پوتنەوە هەیە لەسەر ئۆکرانیا، دووپاتیشی دەکەینەوە ئۆکرانیا خۆی بەدەستەوە نادات و لە هەمان کاتیش‌دا ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێگای دیپلۆماسی.
ئه‌مڕۆ دوو هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت، پتر له ملیۆنێك هاووڵاتی ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بوون، جگه له‌وه‌ش به هه‌زاران سه‌ربازی هه‌ردوولا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كوژراون و جه‌نگیش به‌رده‌وامه.