په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری قوتابخانه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند له پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
كارزان یاسین، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له سه‌ر پێشنیازی په‌یمانگه‌كه‌مان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند.
گوتیشی: ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی پێویستیان به چاككردن هه‌یه، بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌یان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تكردن.
روونیشیكرده‌وه، ئامانجی په‌یمانگه‌كه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی كه‌رتی په‌روه‌رده و نه‌هێشتنی بارگرانی سه‌ر بودجه‌ی په‌روه‌رده‌یه و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی قوتابخانه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ردا خه‌رجی ده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه‌كان و له خزمه‌تگوزاری دیكه‌دا خه‌رجی بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر، كارزان یاسین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان له رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ قوتابیانیان ده‌ڕه‌خسێنن تا بتوانن له وه‌رشه‌ی په‌یمانگه‌كه‌دا له پاڵ وانه تیۆرییه‌كان، به پراكتیك فێری چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر ببن و پرۆسه‌كه له ژێر چاودێری مامۆستایانی شاره‌زای بواری ته‌كنیكی چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر، یه‌كه‌م په‌یمانگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وه‌رشه‌ی په‌یمانگه‌كه بخاته خزمه‌تی قوتابخانه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه.