بایدن و ئه‌ردۆغان 45 خوله‌ك له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه قسه‌یان كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ـی ئادار / مارسی 2022) سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا.
میدیای فه‌رمی توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كرده‌ی سه‌ربازی رووسیا دژی ئۆكرانیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ئه‌نقه‌ره، ئه‌نجامدا.
رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌ردۆغان و بایدن 45 خوله‌ك گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی ئۆكرانیا كردووه.
ئەمڕۆ 10ـی ئاداری 2022 و کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا لە شاری ئانتاڵیای بە نێوەندگیری تورکیا کۆتایی هات و هەردوولا بەجیا کۆنفرانسی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
دیمیتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەیدا رایگەیاند، "هیچ پێشەوەچوونێک لە گفتوگۆکان لەگەڵ رووسیادا نییە، بەڵام باسمان لە ئاگربەستی 24 کاتژمێری کرد تا رێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە شوێنی مەبەست."
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی به نێوه‌ندگیری توركیا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی دیلپۆماسی ئه‌نتالیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگیرسێت، هاوكات هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی له باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌وه خسته‌ڕوو.
هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێی نایه هه‌فته‌ی سێیه‌م، تا ئێستا پتر له یه‌ك ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی بوونه‌ته‌وه، جیا له كوژرانی هه‌زاران كه‌س و وێرانكردنی شاروشارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته.