له‌باره‌ی راگرتنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری جوتیاران راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستانی بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی راگرت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، راگرتنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، زیانی زۆر به‌م كه‌رته ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاند، له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هه‌بوون، ببوونه هۆی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ روونیكرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ بڕیاری رێگه‌گرتن له به‌رهه‌می جوتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه ده‌رچوو، زیان به به‌رهه‌می جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت. داواش ده‌كات عێراق ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە نوێترین راگەیەندراویدا داوا لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیران و ناوەندی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانی دەکات، جووڵەی بەرهەمە پەلەوەرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رابگرێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییەکان و بەرژەوەندی گشتی، وەزارەتەکەیان لایەنی پەیوەندیداری ئەو کەرتەیە. بۆیە پێویست دەکات لایەنی ئەمنی رێگری بکەن لە قاچاغی کاڵا خۆراکییەکان و لە نێویشیاندا بەرووبوومی پەلەوەری.