داعش خه‌لیفه‌یه‌كی نوێی ده‌ستنیشان كرد

K24 – هه‌ولێر:
رێکخراوی داعش دانی نا بە کوژرانی كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه‌یدا و ئەبو حەسەن ھاشمی قوڕەیشی وه‌ك خه‌لیفه‌ی نوێی رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشان كرد.
لەو تۆماره دەنگییەی کە لە کەناڵەکانی تێلێگرامی نزیک لە رێکخراوی داعش بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه، ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی کوژراوە.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا ئەوە راگەیەندراوە، کە ئەبو حەسەن ھاشمی قوڕەیشی وەکو جێگرەوەی ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی ده‌ستنیشان كراوه.
ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی، کە لەدوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە تایبەتەکانی ئه‌مه‌ریكا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 وەکو كه‌سی یه‌كه‌می داعش ھەڵبژێردرا، لە 3ی شوباتی 2022دا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی ئه‌مه‌ریكا لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا کوژرا.