رووسیا خۆبەخشەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا وەردەگرێت

ڤلادیمێر پوتین رەزامەندی نیشاندا بۆ پێشنیازی ھێنانی خۆبەخشەکان بۆ ئۆکرانیا
رووسیا خۆبەخشەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا وەردەگرێت
رووسیا خۆبەخشەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا وەردەگرێت

K24 – مۆسكۆ:

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا هاوڕابوو لەگەڵ بیرۆکەی ھێنانی خۆبەخشەکان بۆ ئۆکرانیا.

سێرگێی شایگو، وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، له‌ ئێستادا زیاتر لە 16 ھەزار کەس لەوڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست ئامادەن خۆبەخشانە بێن بۆ ھاوکاری کردنی کۆماری دەنێستک و لوگانسک .

پوتین گوتی: "گەر دەبینیت کەسانێک هەن دەیانهەوێت لەسەر بنەمای خۆبەخشی بێن بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دەنباس، نەک بۆ پارە و بەرژەوەندی تایبەتی، پێویستە پێشوازیان لێ بکەین و یارمەتیان بدەین بچنە ناوچەی شەڕەوە".

سەرۆکی رووسیا گوتیشی: "سپۆنسەرەکانی رۆژئاوا" کۆکردنەوەی ئەو بەکرێگیراوانە ناشارنەوە کە بەشداری لەو ململانێیەدا دەکەن، بەئاشکرا ئەمکارە ئەنجامدەدەن و هەموو نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخەن".

پوتین  پشتیوانی لە پێشنیازی وەزیری بەرگری سێرگێی شایگو کرد بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و تانک و چەکی بچووکی دەستبەسەرداگیراوی رۆژئاوایی بۆ دەنباس.

لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کولێبا گوتی: "ئەو وڵاتە 20 هەزار داواکاری لە بیانیەکانەوە بەدەست گەیشتووە  کە خوازیارن بەشدارین لەو شەڕەدا.

لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد،  ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی رووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت.

پۆسته‌ری تایبه‌ت به‌ كوردستان24
پۆسته‌ری تایبه‌ت به‌ كوردستان24