فەیسبووک و ئینستاگرام گۆڕانکاری لە یاسایەکی خۆیان دەکەن

گۆڕانکاریەکە دژی پووتن و سەرۆکی بێلارووسە
مارک زوکەربێرگ، هاو-دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا و ڤلادمیر پووتن سەرۆکی رووسیا
مارک زوکەربێرگ، هاو-دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا و ڤلادمیر پووتن سەرۆکی رووسیا

K24 - هەولێر:

پلاتفۆڕمەکانی کۆمپانیای مێتا لە قازانجی ئۆکرانیەکان گۆڕانکاری لەو یاسایەدا دەکەن کە تایبەتە بە رێگەنەدان بە هاندانی توندوتیژی و مەرجێک بۆ ئۆکرانیەکان دادەنێت.

کۆمپانیای مێتا بۆ ماوەیەکی کاتی رێگە بە ئۆکرانیەکان دەدات لە پۆستەکانیاندا هیوای مردن بۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پووتن و سەرۆکی بێلارووس ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ بخوازن.

گوتەبێژی کۆمپانیای مێتا لەو بارەیەوە گووتی: "لە ئەنجامی داگیرکاری رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئێمە بە شێوەیەکی کاتی رێگە بە چەند دەستەواژەیەکی سیاسی دەدەین کە لە کاتی ئاساییدا بە پێشلکردنی یاساکانمان دادەنران، دەستەواژەکان وەک "مەرگ بۆ رووسە داگیرکەرەکان"، بەڵام نابێت ناوەڕۆکەکان هاندەری توندوتیژیبن دژی هاووڵاتیانی سڤیلی رووسیا."

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزی رووسیا لە ئەمەریکا داوای لە وشنتۆن کرد گۆڕانکاریە زیادەڕۆکەی مێتا بوەستێنێت.

گۆڕانکاریە کاتییەکە لە ئەرمینیا، ئازەرباینجان، ئیستۆنیا، جۆرجیا، هەنگاریا، رۆمانیا، رووسیا، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا و لیتوانیا جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوە: رۆیتەرز

H.H