په‌یامنێرانی كوردستان24 له كیێڤه‌وه زانیاریی نوێیان پێیه
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24 به‌رده‌وامه له رووماڵكردنی ره‌وشی ئۆكرانیا و پێشهاته‌كانی شه‌ڕ و به گوێره‌ی دوایین زانیاری په‌یامنێرانی كوردستان24، له كیێڤ هه‌مووان ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی نوێترین زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی ئازار/ مارسی 2022) سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالی کلیتسکۆ رایگەیاند، لەو كاته‌ی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی رابردوو ده‌ستیپێكردووه، نیوەی دانیشتووانی کیێڤ هەڵاتوون و شارەکەیان جێهێشتووە و ته‌نیا کەمتر لە دوو ملیۆن کەس لە شارەکەدا ماونەتەوە.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ راشیگەیاند، بەر لە دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ، ژمارەی دانیشتووانی کیێڤ نزیکەی سێ ملیۆن و 500هەزار کەس بوو.
لای خۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هه‌زار ئۆکرانی بەهۆی دەستوەردانی سەربازیی رووسیاوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە.