رووسیا به‌ره‌و كه‌نارگیری ده‌ڕوات
جیهان
خۆرئاوا
خۆرهه‌ڵات
رووسیا
شه‌ڕی ئۆكرانیا
پوتن
ئه‌مه‌ریكا
ناتۆ
یه‌كێتی ئه‌وروپا
رووماڵی كوردستان24
په‌یامنێرانی كوردستان24
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان، خۆرئاواییه‌كان به گشتیی به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر گۆشه‌گیركردنی رووسیا و له په‌لوپۆخستنی توانا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی تا ئه‌و راده‌یه‌ی رووسیا پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره له رووی سه‌ربازی و ئابووریی ده‌كات و ناچار به سازش ده‌بێت بۆ خۆرئاوا.
به رای ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كۆمێنتیان له باره‌ی ره‌وشه‌كه‌وه هه‌یه، سزاكانی خۆرئاوا توندن و ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن له باره‌ی پشتبه‌ستن به ئابووری ناوخۆ و له‌سه‌ر پێی خۆوه‌ستان باسی ده‌كات، ره‌نگه بۆ وڵاتێكی وه‌ك رووسیا كارێكی دژوار و سه‌خت بێت و تا سه‌ر پوتن نه‌توانێت به‌رگه‌ی فشاره‌كان بگرێت.