ئۆلیگارەکانی رووسیا له‌ سەردەمی پوتن

زۆربه‌یان له‌ له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
ئۆلیگارەکانی رووسیا له‌ سەردەمی پوتن
ئۆلیگارەکانی رووسیا له‌ سەردەمی پوتن

K24 – هه‌ولێر:

لە 24ی شوباتدا به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئۆکرانیا دەستپێکرد، پوتین له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی دانیشتوانی کۆماری دەنێستک و لوگانسک، وه‌زاره‌تی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد بۆ ئه‌وێ نارد.

به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌، هه‌زاران هاووڵاتی و سه‌رباز كوژران، جیا له‌ ئاواره‌بوونی پتر له‌ یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی ئۆكرانی.

به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای تووندیان خسته‌ سه‌ر مۆسكۆ، به‌تایبه‌ت ئه‌و بازرگانانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی پوتن به‌ ئۆلیگاره‌كان ناسراون، سزای گه‌شتكردن و بازرگانیكردنیان خراوه‌ته‌ سه‌ر.

ئه‌و ئۆلیگارانه‌ پشكی شێری پاره‌و سامانی رووسیایان لایه‌، زۆربه‌یان له‌ له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌وێ خاوه‌نی كۆمپانیا و ڤێلا و كه‌شتییه‌ گرنبه‌هاكانن، به‌رده‌وام له‌ گشت قۆناغه‌كاندا نزیك بوونه‌ له‌ حكومه‌تی رووسیا.

ئۆلیگارەکانی رووسیا:

سەردەمی پوتن

رۆمان ئابراهیمۆڤیچ

سەرمایە

12.2 ملیار دۆلار

بزنسمانی نەوت و ئەلەمنیۆم و ئاسن

خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی

ئەلکسەندەر ئابرامۆڤ

سەرمایە

5.8 ملیار دۆلار

خاوەنی کۆمپانیای Evraz

ئۆلیگ دیرپاسکا

سەرمایە

2.6 ملیار دۆلار

خاوەنی کۆمپانیای Volnoe Delo

میخائیل برۆخۆرۆڤ

سەرمایە

11.4 ملیار دۆلار

خاوەنی یانەی باسکەی Brooklyn Nets ئەمریکی

عەلیشەر عوسمانۆڤ

سەرمایە

16.6ملیار دۆلار

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گازپرۆم

جێرمان خان

سەرمایە

8.1 ملیار دۆلار

پیشەسازی نەوت و غاز

ڤیکۆر ڤیکسیلبێرگ

سەرمایە

7.9 ملیار دۆلار

خاوەنی کۆمپانیای Renova Group

میخائیل فریدمان

سەرمایە

12.4 ملیار دۆلار

دامەزرێنەری Alfa-Group

ڤلادیمێر پۆتانین

دەوڵەمەندترین پیاوی رووسیا

سەرمایە

21.9 ملیار دۆلار

کارکردن لە بواری بانکەکان