چین وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر رووسیا ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چین هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیشاندا، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت.
چاو لی جان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین وه‌ڵامی گوته‌كانی جێن ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپیی دایه‌وه له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر رووسیا.
ساو ڵیشن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزاكان رێگایه‌كی كاریگه‌ر نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گوتی: "چین دژی هه‌ر جۆره سزادانێكی تاكلایه‌نه و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌مه‌ریكایه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به پێویستی زانی ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر".
دوێنێ گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر رووسیا و گوتی: "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B