كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی باران و به‌فر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و ئاسمانى هەرێمی كوردستان هەور ده‌بێت لەگەڵ بارینى نمە باران و بارانى مامناوەند تا دوای نیوە شەو، پاشان کاریگەرى باران بارین لە سەنتەرى شارەکان نامێنێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شه‌وهه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بارستە هەوایەکى سارد شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو خاکى هەرێم و پێشبینى دەکرێت سبەى پلەکانى گەرما لە سه‌نتەرى شارەکان (3 تا 4) پلەى سیلیزى دابەزێت، لە ناوچە شاخاویەکانیش بۆ ژێر سفرى سیلیزى نزم ببێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەفر بارین لە سەر لوتکەى شاخەکان تا سبەى رۆژی شەممە بەلاوازى بەردەوام دەبێت، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌مشێوه‌یه بووه:
هەولێر: 0.3 ملم
پیرمام: 3.9 ملم
سلێمانى: 2.1 ملم
چەمچەماڵ: 0.3 ملم
دهۆك: 8.1 ملم
زاخۆ: 11.0 ملم
ئاکرێ: 1.4 ملم
ئامێدى: 4.4 ملم
بامەرنێ: 6.8 ملم
بارزان: 2.8 ملم
بازیان: 1.0 ملم
دەربەدیخان: 2.6 ملم
دوکان: 0.6 ملم
هەڵەبجە: 2.2 ملم
هەڵشۆ: 4.4 ملم
کانى ماسى: 5.6 ملم
خەبات: 1.8 ملم
مەیدان: 0.6 ملم
سۆران: 7.6 ملم
شەمامك: 0.1 ملم
که‌رکو‌وك: دڵۆپ دڵۆپ