رووسیا بەرپرسێکی ئۆکرانیای رفاند

زیلینسکی: تاوانەکانی رووسیا هاوشێوەی داعشە
سوپای رووسیا
سوپای رووسیا

K24 - هەولێر

هێزەکانی رووسیا سەرۆک شارەوانی شاری مێلتیپۆلیان رفاند و سەرۆکی ئۆکرانیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێ: ئەو تاوانانەی رووسیا لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات، هاوشێوەی تاوانەکانی داعشە.

رۆژی هەینی 11/3/2022، ئیڤان فێدۆرۆڤ، سەرۆک شارەوانی شاری مێلتیپۆل لەلایەن گرووپێکی 10 کەسی رووسیا رفێندراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ئیڤان فێدۆرۆڤ، سەرۆک شارەوانی شاری مێلتیپۆل
ئیڤان فێدۆرۆڤ، سەرۆک شارەوانی شاری مێلتیپۆل

ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا لەبارەی رووداوەکە گوتی: "ئەمڕۆ لە شاری مێلتیپۆل، هێزەکانی رووسیا، سەرۆک شارەوانی شارەکەیان رفاندووە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، سەرۆک شارەوانی زۆر ئازایانە بەرگری لە ‌‌هاووڵاتیانی شارەکەی دەکرد ئەو کارەی رووسیاش ئاماژەیەکی روونی لاوازی رووسییەکان ئاشکرا دەکات".

گوتیشی: "ئەو کردەوانە ئاماژەیەکی دیکە کە هیچ ئۆکرانییەک لەگەڵ داگیرکارییەکانی رووسیا نییە و ئەوان وایاندەزانی ئۆکرانیا پێشوازیان لێدەکات نەک رووبەڕوویان ببنەوە".

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا: "تائێستا ئەوان نەیانتوانییوە بە ئاسانی کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەک بکەن. بۆیە روویان کردووەتە کاری تیرۆرستی. ئەم کارەش تەنیا تاوان نییە دژی ئۆکرانیا، بەڵکو تاوانە دژی هەموو مرۆڤایەتی و دیموکراسی و ئێستا رووسیا هەمان تاوانی داعش دووبارە دەکاتەوە".