مۆسكۆ: پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان رق و شۆڤێنییه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ شۆڤێنییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئۆكرانیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ماریا زاخاروفا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، رق و شۆڤێنییه‌ت سنووری نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌پرسین، رق چ سوودێكی هه‌یه.
زاخاروفا راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو شۆڤێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئۆكرانیا.
ئه‌و گوته‌بێژه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موومان ده‌ره‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری شۆڤێنییه‌ت ده‌زانین. ده‌شڵێت: "كاتی ئه‌وه هاتووه شۆڤێنییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆتایی پێبهێندرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكرده‌وه، ده‌بێت كۆتایی به شۆڤێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بێت. گوتیی: "پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق ده‌بێت بوه‌ستێندرێت، به‌تایبه‌ت پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه هانی شۆڤێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئۆكرانیا ده‌ده‌ن".
Захарова обвинила американские соцсети в поощрении национализма на Украинеhttps://t.co/wRVm7VOva2 pic.twitter.com/AKgBpEaDnJ
— РИА Новости (@rianru) March 12, 2022